هۆزه عه‌ره‌به‌كان سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن
له لێدوانێكی تایبه‌تدا موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كان جه‌ختی كرده‌وه، "له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی 400 كه‌س له رۆڵه‌ی عهشیرهتهكانیان له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، سكاڵای یاسایی له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆمار ده‌كه‌ن".
حوێت گوتیشی: "به‌هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی و راده‌ستكردنی ناوچه‌كانمان به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌پرسیارێتی گیانی ئه‌و 400 كه‌سه‌ی له‌ئه‌ستۆیه، كه له‌و هێرش و رووداوانه‌دا له‌ده‌ستمان داون".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته یه‌كێتی چاره‌نووسی ئه‌و 400 كه‌سه ئاشكرا بكات، كه گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شده‌وه كوژرابن".
ئه‌م لێدوانه‌ی حوێت وهڵامێكيش بوو، بۆ لێدوانێكی رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شد رایگه‌یاندووه، "ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روویدا خیانه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌پاندنی یاسا و كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ بوو له‌سه‌ر ئه‌و شاره".
حوێت رووی قسه‌كانی له رێزان شێخ دلێر كرد‌و و داوای لێ كرد، "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ تۆمه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ڵبه‌ستیت، وه‌ڵامی هۆزه عه‌ره‌به‌كان بده‌ره‌وه و چاره‌نووسی رۆڵه‌كانمان ئاشكرا بكه كه له رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر دیارنه‌ماون".
حوێت ئاشكراشیكرد، "ده‌یان پارێزه‌ری عه‌ره‌ب كه ژماره‌یه‌كیان له هه‌رێمی كوردستانن و هه‌ندێكیشیان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌و كه‌یسه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه له دادگاكانی هه‌رێم و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیشانداوه".
l=k24-
