ئیسپانیا حەسانەی دیپلۆماسیی لە نوێنەری هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا سەندەوە
ئەم ھەنگاوە لە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا نامەیەکی پشتگیریی بۆ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کاتالۆنیا کە ئێستا لە زیندانە ڕەوانە کردووە.
بە پێی دەستووری ئێسپانیا ھیچ ھەرێمێک بۆی نییە داوای جیابوونەوە لە ئیسپانیا بکات.
ئەم ڕووداوە ئێستا قەیرانێکی دیپلۆماسیی گەرمی لە نێوان بەلجیکا و ئێسپانیا لە لایەک و یەکێتیی ئەورووپا لە لایەکی تر دروست کردووە و دەبێتە ھۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان. ئەمە یەکەم جارە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا ھەنگاوی وا دژی وڵاتێکی تری ئەندام بھاوێژێت.
حکوومەتی ھەرێمی فلاندەرز چەند جارێک پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆییی کوردستان ڕاگەیاندووە و پەیوەندیی بەھێزی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە.
kdp-
