هاتوچۆی هەولێر مۆڵەتی هەفتەیەک دادەتە شوفێری ئەم ئۆتۆمبێلە

هاتوچۆی هەولێر مۆڵەتی هەفتەیەک دادەتە شوفێری ئەم ئۆتۆمبێلە
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە شوفێری ئەم ئۆتۆمبێلە تاکسییە کە بەسەر دوو فسفۆری دیلانتیریت کەوت و شكاندی.


فازل حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) چەند وێنەیەکی ئەم ئۆتۆمبێلە تاکسییەی بڵاو کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، كاكی تاكسی به‌ به‌‌ڵگه‌وه‌ له‌فلكه‌ی بازه‌كه‌ دوو فسفۆری دیلانتیریتی شكاند و به‌سه‌ریان كه‌وت كه‌ به‌ڵگه‌كان حاشا هه‌ڵنه‌گرن.

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە شوفێری تاکسییەکەش دەڵێت: "بۆیه‌ له‌سه‌رته‌ كه‌ خۆت هه‌ردوو فسفۆر چاك بكه‌یته‌وه‌ و فسفۆری نوێ له‌شوێنه‌كه‌یان دابنێیته‌وه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نا نیشانه‌ی گلدانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و زیانه‌كانت به‌چه‌ند قات لێ وه‌رده‌گرین".
Top