لە هەولێر سیستەمێکی نوێی سەلامەتی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی روونكردنه‌وه‌یی سیسته‌مه‌كه، راشی گه‌یاندووه، "ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر، به هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتوچۆ و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر، خه‌ریكی دانانی سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تین كه پێی ده‌گوترێت (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه)".
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشکراشیکردووە، كه كاری ئه‌و سیستەمه ئه‌وه‌یه كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی پیادهكێشێت به‌بێ هیچ زیانێكی گه‌وره ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كه له ڕێگای سیمێكی سپرینگی".
ڕوونیشی کردووەتەوە، کە تێچووی هێنانی ئه‌م سیستەمه زۆره، به‌ڵام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاتوچۆی هه‌ولێر وایكرد كه ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت و له‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته دابنرێت.
باسنيوز
