به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران: ساڵانه‌ى خزمه‌تى مامۆستایانى وانه‌بێژ هه‌ژمار ده‌كرێت
م. عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، راگه‌یاند: ”بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى میلاكاتى مامۆستایان، له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن، له زۆربه‌ى په‌روه‌رده‌كانى سنووره‌كه‌مان، فۆڕمى وانه‌بێژى بۆ ده‌رچوانى كۆلێژ و په‌یمانگاكان پڕكراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش به سه‌دان مامۆستایى وانه‌بێژ، ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێكى زۆر له‌وانه ده‌ستیان كردووه به گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان له قوتابخانه‌كان و باخچه‌كانى منداڵان“.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە ده‌یانه‌وێت موژده‌ى ئه‌وه به مامۆستایانى وانه‌بێژ بده‌ن، كه هاوشێوه‌ى مامۆستایانى دیكه خزمه‌تى ساڵانه‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و هیواداریشن بارى دارایى حكومه‌ت باشتربێت، كه ئه‌مانه له ئاینده‌دا دابمه‌زرێندرێن.
bas news-
