ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى سهراسهى په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 16/10/2018 ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێکران كه بریتین له ته‌رمى (عیسا عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د، عه‌بدوڵا عیسا عه‌بدولڕه‌حمان، شۆڕش عه‌بدولوه‌هاب، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) و بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ 17/10/2018 بگه‌نه ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل".
گوتیشی: "هه‌ر سبه‌ینێ تاكه ژنه ڕزگاربووى ڕووداوه‌كه‌ش ده‌گاته‌وه هه‌رێمى كوردستان".
شه‌وى چوار شه‌ممه 10/10/2018 له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاچه‌ى ئیجه له شارى ئیزمیر له توركیا، یه‌ختێك نقوم بوو به‌وهۆیه‌وه 35 هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا كه 15 یان دانیشتووى هه‌رێمى كوردستان بوون و تائێستا ته‌رمى 4 كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه.
bas news-
