دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ سێشەممە 16/10/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 600 دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 65 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1231 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1228 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 234,000 دینار
bas news -
