دانیشتوانی گوندێكی كوردستان بژێویان لەسەر كۆكردنه‌وه‌ی گێوژە
گوندنشینانی ناوچه‌ی كاراجداخی گەورەشاری ئامەدی باكووری كوردستان، به‌كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ له‌نێو په‌له دڕكاوییهكاندا، بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌و دره‌ختی گێوژانەی له دۆخێكی سرووشتیدا له ناوچه‌ی كاراجاداغ گه‌وره‌بوون، كه ناوچه‌یه‌كی به‌رده‌ڵانه و ده‌كه‌وێته سنووری دیاربه‌كر و ئورفا، له وه‌رزی پاییزدا چێژێكی جیاواز ده‌به‌خشنه خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
گوندنشینانی ناوچه‌ی كاراجاداغ، كاته‌كانی به‌یانی زوو ده‌كه‌ونه رێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ، پاش بڕینی رێگایه‌كی 15 كیلۆمه‌تری له ناوچه‌یه‌كی به‌رده‌ڵاندا له‌نێو په‌له دڕكاوییهكاندا، ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ ده‌كه‌ن.
گوندنشینان به‌شێكی ئه‌و گێوژەی كۆی ده‌كه‌نه‌وه له ماڵه‌وه به‌كاری دێنن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی هه‌ر كیلۆیه‌كی به‌سێ یان چوار لیره‌ی توركی دهفرۆشنەوە.
هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌بدوڕه‌حمان ئوغورڵو كه له گوندی ئینانۆزو ده‌ژی و بۆ گێوژ كۆكردنه‌وه ده‌رچووه، بەپهیامنێری ئاژانسی هەواڵی "ئانادۆڵو"ی توركی گوتووە كە له‌و كێڵگانه‌ی له وه‌رزی به‌هاردا كەنگریان تێدا كۆده‌كه‌نه‌وه، له وه‌رزی پاییزدا گێوژی لێ كۆده‌كه‌نه‌وه.
دەشڵێ "كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ له دره‌ختی دڕكاویدا زۆر سه‌خته. هه‌میشه ده‌ستمان بریندار ده‌بێت، به‌ڵام به‌تامه، له‌به‌ر بهتامیهكهی خه‌ڵكی دێن لێره كۆی ده‌كه‌نه‌وه".
bas news -
