خورماتوو.. هاووڵاتیانی کورد مانگرتنیان دژی داگیركاری راگەیاند

خورماتوو.. هاووڵاتیانی کورد مانگرتنیان دژی داگیركاری راگەیاند
لە ساڵوەگەڕی 16ی ئۆكتۆبەر كە شاری كەركووك و خورماتوو لەو رۆژەدا داگیركرا، ھاووڵاتییانی كورد لە خورماتوو ئەمڕۆ مانگرتنیان دژی دەسەڵاتی داگیركاری لە ناوچە كوردستانییەكان راگەیاند.

لە ساڵڕۆژی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا، هاووڵاتییانی کورد لە خورماتوو مانیان گرتووە و تەواوی دوکانەکان کە خاوەنەكانیان كوردن داخراون".

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆكتۆبەر سەدان هاووڵاتی کورد لە خورماتوو ئاوارەبوون و دەیان خانوو و موڵکیان لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە تاڵانکران و دواتر سووتێندران.
kdp-
Top