هه‌ده‌په له شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا ده‌میرتاشی له‌بیر كرد
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی ئه‌و پارته بووه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیر كرا، بۆیه لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ره‌خنه‌یان له‌و ڤیدیۆیه‌ی هه‌ده‌په گرتووه و ده‌ڵێن بۆچی ده‌میرتاشتان له بیر كرد
له‌و ڤیدیۆیه‌دا هه‌ده‌په ئاماژه‌ی داوه كه 6 ساڵه چۆكیان دانه‌داوه و 60 ساڵی تریش هه‌ر به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی هه‌ده‌په كۆتایی نایه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان لێ بڕوات هه‌زاری تر په‌یدا ده‌بێت.
