یەكێتی لە كەركووك بڕیارێكی دیكەی تاكلایەنە دەدات
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار بدرێت، ئه‌وا كورد ده‌بێته كه‌مینه له‌و شاره، بۆیه داوا ده‌كات، كورد بە یه‌ك لیستی كه لیستی برایه‌تییه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، ئه‌وكات پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست كورد، ئه‌گه‌رنا له‌وانه‌یه یه‌كێتیش نه‌توانێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیانێكی دیكه‌یه بەر كورد ده‌كه‌وێت له‌و شاره".
روونیكردەوە: "بەبێ پارتی كورد دەبێتە كەمینە لەناو ئەنجوومەنی پارێزگا و عەرەب و توركمان زۆرینەن، لە ئەگەر دەنگدان لەسەر ھەر پڕۆژەیەك عەرەب و توركمان دەتوانن لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە".
K24
