ئەمڕۆ یەکەم ساڵوەگەڕی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرە و لەسەر دیوار و لە شەقامەکانی شاری کەرکووکی داگیرکراوەوە، نەفرەت لە خیانەتکارانی کوردستان دەکرێت.
شەوی دووشەممە 15/10/2018، چەند لافیتەیەک لە ناوچە جیاجیاکان و لەلایەن خەڵکی شاری کەرکووکەوە بۆ شەرمەزارکردن و نەفرەتکردن لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر و بکەرانی، هەڵواسراون.
هەروەک لە وێنەکاندا دیارە، خەڵکی کەرکووک داوای دادگایی‌کردن و بە سزاگەیاندنی خیانەتکاران دەکەن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
