وەزیری دەرەوەی نەمسا داوایەک لە بەرپرسانی کوردستان و عێراق دەکات
وەزیری دەرەوەی نەمسا لە لێدوانێکیدا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکی ئێستای عێراق رایگەیاند: "پێشبینی دەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە هەموو ئاراستەکان لەپێناو گەلی کوردستان و عێراق کاربکەن، ئەمەش سەرەتا پشت بە چۆنییەتی دابەشکردنی پرسی نەوت لەنێوان هەردوولا دەبەستێت".
کارین کنێسل دەشڵێت: "چوار ساڵ پێش ئێستا و سەرەتای پەیدابوونی داعش، كوردستان و عێراق رێککەوتنێکیان ئەنجامدابوو، پێویستە لەسەر ئەو رێککەوتنە بەردەوامبن و نەوتی عێراق, ھەموو خەڵکی عێراق سودی لێوەربگرێت".
ئەمرۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لەسەر چەند پرسێکی جیاواز لەشاری لوکسمبۆرگ بەرێوەدەچێت، بریارە لەو کۆبوونەوەیشدا پرسی پەنابەران، کاروباری دەرەوەی ئەوروپا، ئەفریقا، لیبیا و ڤەنزوێلا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
k24-
