جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کوردستان دووپات کردەوە

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کوردستان دووپات کردەوە
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ و لە دیدارەکەداسولیڤان پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.
kdp-
Top