فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکان دەدات
د. ناسر هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "تا ئێستا هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دوو وڵاتی جیاواز نین، بۆیە دانانی ئەو خاڵە گومرگییانە نادەستووریی و نایاساییە".
ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە فراکسیۆنی پارتی داواکارییەکی لەو بارەیەوە نووسیوە و کۆمەڵێک واژۆشی کۆکردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەردا دەنگی لەسەر بدرێت.
پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکراشیکرد کە زۆرینەی بۆچوونەکان لەسەر لابردنی ئەو خاڵە گومرگانەدان.
باسنيوز
