لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا
موقەدەم ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆك راگەیاند: "دوای ئەوەی لە 13/3/2016، كچێكی ئێزدی بەناوی شیلان غازی، لە وڵاتی ئەڵمانیا لەناو ئاھەنگێكدا كوژرا و تۆمەتبارەكە خۆی شاردبووەوە و بە رێگەی نایاسایی گەڕابووە عێراق، باوكی كچەكە لە دادگای كەڕادەی بەغدا سكاڵای لە دژی بكوژەكە تۆماركرد و فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژەكە دەرچوو، فەرمانەكە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رەوانەكرا. دوو رۆژ لەمەوبەر 12/10/2018 ھەواڵگری فەرماندەی دھۆكی ھێزی پێشمەرگە بە ھاوكاری پۆلیسی نەھێشتنی دھۆك ئەو تاوانبارەیان لە سنووری پارێزگای دھۆك دەستگیركرد".
ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو رووداوە لە ئەنجامی بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە".
رۆژی 13/3/2016 لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە ئاهەنگێكی خێزانیدا كچێكی ئێزدی بەناوی شیلان غازی كوژرا.
k24-
