به‌پلانێك ڕێگه‌ له‌ كه‌مى و گرانبوونى كاڵا و پێویستى ده‌گیرێت

به‌پلانێك ڕێگه‌ له‌ كه‌مى و گرانبوونى كاڵا و پێویستى ده‌گیرێت
سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى كوردستان ئاشكراى كرد، له‌ڕێگه‌ى پلانێكه‌وه‌، ڕێگرى له‌ كه‌مى و گرانبوونى نرخى كاڵاو پێویستى هاووڵاتیان ده‌گرن.



مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕ و جۆرى هاورده‌كردنى خۆراك و كاڵاى پێویستى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى دابه‌زینى به‌هاى تومانه‌ به‌رامبه‌ر دۆلار، ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێى پلانێكه‌وه‌ نه‌هێلین كاریگه‌رى كه‌مبوونه‌وه‌ و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى كاڵا ڕوو بدات".


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ناوه‌ڕۆكى پلانه‌كه‌ قسه‌كه‌كردن و ڕێككه‌وتن بووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك بۆ پركردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشایییه‌، گوتیشی: "خۆشبه‌ختانه‌ زۆرێكیان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ به‌ نرخى گونجاو و بڕى پێویست و كوالێتى باش، كاڵاى پێویست بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌نارده‌ بكه‌ن".



هاوكات، عه‌بدولره‌حمان عه‌لى ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى 14 ساڵى دواى پڕۆسه‌ى ئازادى عێراق، به‌به‌هاى 136 ملیارد و 500 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمه‌كی جۆراوجۆر له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمى كوردستان كراوه‌".


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌توانرا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر كارگه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى كوردستان دابمه‌زرابایه‌: "به‌هۆیه‌وه‌ هه‌م پێویستى ناوخۆ، هه‌میش هه‌زاره‌ها هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان و هاووڵاَتیان ده‌ڕه‌خسا".

bas news -
Top