وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا: ئه‌مریكا كار بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره ده‌كات
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانى ده‌ربڕینی وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بوونى ئه‌مریكییه‌كان له بنكه‌ى ته‌نه‌ف له باشوورى سووریا، هۆشدارى دا له:«مه‌ترسی هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات»، گوتیشی:«ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى له سووریا، هه‌وڵى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك ده‌دا».
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ میدیاكانى فه‌ڕه‌نسا، گوتیشی:«ئیدلب دواهه‌مین ناوچه نییه كه له‌سووریا كێشه‌ى تێدا بێت، به‌ڵكو ناوچه‌یه‌كی زۆرى خۆرهه‌ڵاتى فورات، جۆرێك كارى تێدا ده‌كرێ، كه ناكرێت قه‌بووڵ بكرێن ».
لاڤرۆڤ، ڕاشكاوانه گوتی:«ئه‌مریكا، له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه له سووریا، به‌پله‌ى یه‌كه‌میش له ڕێگه‌ى پێكهاته‌ى كورده‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت به‌كار بهێنێ، ئه‌مه‌ش كارێكی ناشه‌رعییه و ناكرێت قه‌بووڵى بكه‌ین».
ڕوونیشی كرده‌وه، كه واشنتۆن هه‌نگاوه‌كانى بۆ پێكهێنانى ده‌سه‌ڵاتێكی هاوتا و جێگره‌وه‌ى ده‌زگاكانى ڕژێمی سووریا كارا كردووه، كاریش ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و نیشته‌جێكردنیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى دیكه‌ى خۆرئاوا، له‌هه‌مان كاتدا ناڕازین له هێنانه ئاراوه‌ى دۆخێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌دن، ئه‌مه‌ش دوو ڕووییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه:«ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕه‌نگه جارێكی دیكه هه‌وڵى ئه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بدات، كه ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره دابمه‌زرێنێت».
باسنيوز
