شاندێکی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی گەیشتنە شاری هەولێر

 شاندێکی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی گەیشتنە شاری هەولێر
شاندێکی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی، سەردانی گەیشتنە شاری هەولێر و بڕیارە سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14\10\2018، شاندێکی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی، بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، گەیشتنە شاری هەولێر، لەلایەن فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەلێر، پێشوازی کران.

بڕیارە شاندەکەی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی، لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆ ببنەوە، کۆبوونەوەکەش لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقە

اندێکی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاکسازی، بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ هەر یەک لە ساڵح موتڵەگ، خالید عوبێدی و چەندین سەکردەی دیکە پێکهاتبوون.










باسنيوز
Top