په‌روه‌رده‌ى سۆران: به‌سه‌دان مامۆستا به‌وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێنین
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، رايگه‌یاند: "له‌به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌و پێشچوونى په‌روه‌رده‌و زانست له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، خۆشبه‌ختانه توانیومانه كێشه‌ى كه‌مى په‌رتووكى قوتابیان له قوتابخانه و باخچه‌كانى منداڵان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه له زۆربه‌ى زۆرى قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌مان په‌رتووكى خوێندن، به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌شكراون و به‌رده‌وامیشین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له دوو هه‌زار ره‌حله‌مان بۆ قوتابخانه‌كان دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌یى دانیشتن له پۆله‌كان بۆ قوتابیان دروست نه‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى میلاكات له قوتابخانه‌كاندا به سه‌دان مامۆستایى وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێنن و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌ست ده‌كه‌ن به گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان.
باسنيوز
