بکوژانی ئافرەتەکەی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران

 بکوژانی ئافرەتەکەی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران
شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە درەنگانی شەوی هەینی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئافرەتێکی دا دەستگیر دەکرێت.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئافرەتێکی دا، ئەمڕۆ دەستگیر کرا.

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ توانیمان شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیر بکەین، کە کاتژمێر 2ی شەوی هەینی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئافرەتێکی دا و ئافرەتەکە کۆچی دوای کرد، بەڵام شوفێرەکە هەڵهات“.

ڕوونیشی کردەوە، کە سەرەتا توانیویانە ناسنامەی ئافرەتەکە ئاشکرا بکەن، ناوی فاتیمە قەحتانە و لە دایکبوی ساڵی 1985ە و بەڕەگەز عەرەبە.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە دوای بەدواداچوونی ورد بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێکەی لە جۆری (ڤۆلکس واگن)ە و کەسێک بە ناو (چ. ل) کە لە دایکبووی 2001 شۆفێری کردووە، هەروەها کەسێکی دیکە بەناوی (س. س) لەگەڵیدا بووە، توانرا لەلایەن برایانی ئاسایشەوە دەستگیر بکرێن و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بکرێت، ئێستا بە پێی مادەی 24ی هاتوچۆ دەست بەسەرکراوە.











باسنیوز
Top