عەمار و شاندێکی باڵای عێراقی گەیشتنە هەولێر

 عەمار و شاندێکی باڵای عێراقی گەیشتنە هەولێر
شاندێکی باڵای هاوپەیمانی چاکسازی و بونیادنانەوە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانی بکەن.



کەمێک لەمەوبەر، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ ساڵح موتڵەگ، خالید عوبەیدی و ژمارەیەکی ژمارەیەک سەرکردەی باڵای هاوپەیمانی چاکسازی و بونیادنانەوە گەیشتنە شاری هەولێر و لەلایەن فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، دکتۆر فواد حوسێن و کەریم شنگالییەوە پێشوازییان لێ کرا.



چاوەڕوان دەکرێت شاندە عێراقییەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە و دواتر سەردانی شاری سلێمانیش بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.



لەمبارەیەوە عەبدوڵا زیاد، ئەندامی شاندەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە سەردانەکەیان بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی فیدرال.
Top