ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیەندرا
وه‌رگیراوان به ژماره
د. خەتاب شێخانى، سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیاند و گوتی: وەزارەتەکەمان ماوەیەكە بە چڕی و ورد كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات، گوتیشی ئەمساڵ دەرچوانى خولى یەکەم و دووەمى قۆناخى (١٢)ی ئامادەیی لە یەک کاتدا بە سیستمەکانى (زانکۆلاین, ڕاستەوخۆ بە کریدیت, پارالێل و ئیواران) (54042) ده‌رچووی پۆلی دوانزه فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، لە ئەنجامدا ( 28609) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) وەرگیران، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی وه‌رگرتن بریتییه له (53%)، به‌ڵام به هۆی پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كان ڕێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ (60%) و، كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو بریتییه له (٦٠،١٤٣).
گۆڕانكارییه‌كانی ناوندی وه‌رگرتن ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌دی هێناوه
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه به هۆی ئه‌و گۆڕانكاری و چاكسازییانه‌ی له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن كراوه، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی هاتووه، بۆ نموونه بۆ یه‌كه‌مین ساڵه كه له زانكۆكانی كوردستان (680) خوێندكار له كۆلێژه‌كانی پزیشكیی گشتی وه‌رگیراون و، كۆنمره‌ی وه‌رگرتنیش له‌و كۆلێژانه دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژی پزیشكیی نوێ له زانكۆكانی (گه‌رمیان و زاخۆ)، هه‌روه‌ك فراوانكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و گه‌شه‌پێدانیان چه‌ند هۆكارێكی دیكه بوون بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، به هه‌مان شێوه له كۆلێژ و به‌شه زانستییه‌كانی دیكه‌ش له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی هاتوون.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له چاكسازییه‌كانی ناوه‌ندی وه‌رگرتن به‌رده‌وام ده‌بێ
د. خەتاب شێخانى هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا, کە ئەمڕۆ پێنجشەممە, ڕێکەوتى (١١/١٠/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوە چوو, پیرۆزباییی له وه‌رگیراوان و كه‌سوكاریان كرد، هه‌روه‌ك سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕێكخراوه قوتابی و خوێندكارییهكانیشی كرد، كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌ی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن هاوكار و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بوون، ئەوەیشى ڕاگەیاند: به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵ به نزیكه‌ی مانگێك زووتر ناوی وهرگیراوانمان له زانكۆكان ڕاده‌گه‌یەنین، گوتیشی ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییانەدا دێ كه وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران ده‌یكات، ئاشكراشی كرد كه وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه ساڵی داهاتوو زووتر ناوی وه‌رگیراوان ڕابگهیەندرێ، به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای مانگی (9) ده‌ست به خوێندن بكه‌ن. د. خه‌تاب شێخانی گوتی: به هۆی ئه‌و چاكسازییانه‌ی وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامی داوه كۆنمره‌ی وه‌رگرتن كه‌م بووەته‌وه و خه‌ریكه دێته‌وه سه‌ر ڕیچكه ڕاسته‌كه‌ی خۆی.
كاتی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی وه‌رگرتن له زانكۆكان
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن دەرچوانى پۆلى دوانزەی ئامادەیی ئاگادار كرد، كه سبەى هەینى، ڕێكەوتی (١٢/١٠/٢٠١٨) لە سەعات (١٠)ی بەیانی بەدواوە لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنیی(www.regayzanko.com) بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) كە پێشتر فۆرمەکانیان پێ پڕكردبووەوە، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.
ئه‌وانه‌ی نمره‌یان به‌رزه و ناویان نه‌هاتووەته‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌یشی ڕاگەیاند، كه كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووەته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردووه (Submit) بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه، ده‌توانن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به شێوه‌یه‌ك به پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
ده‌ستپێكردنی ده‌وام و كات و شوینی سكاڵاتۆماركردن
سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتنى خوێندکاران لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەیشى ڕاگەیاند: كات و ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به به‌شه‌كانیان و تۆماركردنی سكاڵا تا ڕێكه‌وتی (20/10/2018) ده‌بێت و، سکاڵاش لە مەڵبەندى ڕاوێژکاریى زانکۆکان دەبێت، لە هەمان کاتدا داوایشى لە خوێندکاران کرد بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیانی لێ هاتووەتەوە تا دەست بە پرۆسەى خوێندن بکەن، چونكه ڕێكه‌وتی (21/10/2018) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی قۆناخی یه‌كه‌م ده‌بێت له زانكۆكانی كوردستان.
وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان
د. خه‌تاب شێخانی ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند: هێشتا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ڕانهگهیەندراوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌فته‌یه‌ك دوای ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ حكوومیه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش ڕادهگهیەندرێ. گوتیشی: پلانی وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان نزیكه‌ی بیستوپێنچ هه‌زار (٢٥٠٠٠) خوێندكاره
kdp-
