ناوهڕۆكی دیدارى سەرۆك بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی فەتح
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، لە دیدارەكەدا شاندی هاوپەیمانێتیی فەتح وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق، جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردهوه.
هەروەها ئەوەیشیان دووپات كردەوە، كە كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا، دەبێت.
لە بەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكە، سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەوەیشی دووپات كردەوە، كە گەلی كوردستان خاوەنی دۆزێكی ڕەوایە و ڕاشیگەیاند: كردنەوەی لاپەڕەی تازە و چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و ڕەچاوكردنی شەراكەت بێت، ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی گرفت و كێشەكانی ڕابردوو.
باسنيوز
