عه‌بدوڵاى مه‌لا نوورى: به‌زمه‌كه‌ى 19ى حوزه‌یرانى دكتۆر یوسف گەورەترین شکست بوو
عه‌بدوڵاى مه‌لا نوورى هه‌ڵسوڕاوى بزوتنەوەی گۆڕان، له‌نووسینێكیدا، له‌باره‌ى شكستخواردنى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا، نووسیویه‌تى: "گرووپێک لە گردەکە وەک چیای کاک نەوشیروان، سەرکەوتی کوبە، خەلیل سەرکانی ناوێک لەگەڵ چەند کەسێکیتر، ئەمانە فێری کاسپیەک بوو بوون، كه به پاره، قه‌رزى هاووڵاتیانیان لاى حكوومه‌ت وه‌رده‌گرته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش بووبوون به‌خاوه‌ن ملیۆنان دۆلار".
له‌باره‌ى، یوسف محه‌مه‌د و نه‌وشیروان مسته‌فاوه، ئاشكراى كردووه، كه: "19ی حوزەیران و بەزمەکەی دکتۆر یوسف لەپەرلەمان و بە هیمەتی حەمە تۆفیق، گەورەترین شکست بوو، ئاخر نوێنەری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو حزبەکان گوتیان با تەنها سێ ڕۆژ کۆوبونەوەکە دوابخرێت، بەڵام دوایان نەخست و نەتیجەکەی شکستی گۆران لە بادینان و هەولێر بوو، بۆیە کاتێک سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنەکەی گۆران، چوار وەزیرەکەیان گەڕانەوە و وەدەر نران، کاک نەوشیروان پێی گوتن" ئێوە خۆتان مووچەی باشتان هەیە و خەمی خەڵکتان نییە، چۆنتان خراپکرد، ئاوایش چاکی بکەنەوە".
عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نوورى، كه پێشتر په‌رله‌مانى گۆڕان بووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه وەرگرتنی 250 هەزار دۆلار مانگانه لە ماڵی مام جەلال لە تاریکیداو دوایی ئاشكرابوونی، دەنگدەران و گۆرانخوازانی نا‌ئومێد کرد، هەرچەندە گروپی پارە خۆر کۆمەڵێ پاساوی بێبنەمایان هێنایەوە تا شەرعیەتی پێبدەن، بەڵام: "خەلکی هێندە کاڵفام نیە، چۆن دەنگی پێداوی ئاواش دەنگت لیدەبڕێ، چۆن بەرەوپیرت هاتوە ئاوا پشتت تێ دەکا".
له‌باره‌ى موڵكه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه و به‌ناوه‌كردنیان بۆ نما و چیاى كوڕى، ده‌ڵێت: "کاک نەوشیروان تا لە ژیاندا مابوو، دەبوو کێشەی کۆمپانیای وشە و دارایی گۆران و کارگەی ئاسن و بازاڕی میترۆ چارەسەر بکات، کە سەدان ملیۆن دۆلارن، بەهەر شێوەیەک خۆی پێی باش بوو، جاری یەکەم کە لە لەندەن گەرایەوە کوردستان خۆی هەردو کوڕەکەی بردە شارەوانی و کارگەی ئاسن ولە%25 بازاری میترۆی کرد بە ناویانەوە، بەڵام گردەکەی زەرگەتە هەروا مایەوە، کاتێک کاک نەوشیروان وەفاتی کرد، تەنها یەک هەفتەی پێنەچوو حەمە تۆفیق، چیا و نمای برد و گردەکەی کرد بە ناویانەوە، ئەمە ئیتر کردنەوەی دەرگایاک بوو بۆ وێران کردنی بزوتنەوەی گۆران".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر زارى سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو گۆڕانەوە، بڵاویكرده‌وه، پاش ئەوەی یوسف محەمەد لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ گوێی بە ڕێککەوتنە سیاسییەکان نەدا و لە هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی یاسایەک بەردەوام بوو، بەو هۆیەشەوە لە ١٢ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخێک هاتە ئاراوە کە هەم پەرلەمان لەکار کەوت و هەمیش پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تێک چوو، یوسف محەمەد کە ئەوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو، هەوڵی داوە نەوشیروان مستەفا ببینێت و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵدا ئەنجام داوە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نەوشیروان مستەفا ئامادە نەبووە پێشوازی لە یوسف محەمەد بکات و پێی گوتووە: ”پێویست ناکات بێیتە سەردانم، چۆنتان تێکداوە ئاواش چاکی بکەنەوە“.
باس‌نیوز
