وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە
ئۆروش بالۆڤ، باڵیۆزی سڕبیا لە عێراق رایگەیاندووە، بە نیازن کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر بکەنەوە بە مەبەستی ”بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان“ی سڕبیا و هەرێمی کوردستان.
ئۆروش بالۆڤ بە (کوردستان 24)ی بەبێ دیاریکردنی کاتەکەی، راگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کونسوڵخانەی گشتیی سڕبیا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کە لە ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئێستا 36 کونسوڵخانەی گشتی، نووسینگەی کونسوڵگەری، کونسوڵگەریی فەخریی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، هەن.
سڕبیا وڵاتێکی ئەوروپییە. کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە.
باسنیو
