800 قوتابی به‌سره ده‌یانه‌وێت له هه‌ولێر بخوێنن
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه ئێستا زیاتر له چوار هه‌زار قوتابی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.
پێشتر نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نووسراوێكی فه‌رمی له باره‌ی ئه‌و قوتابییانه بڵاوكرده‌وه كه له به‌سره‌وه ده‌گوازرێنه‌وه وهه‌ولێر و چه‌ند مه‌رجێكی بۆ دانابوون.
به گوێره‌ی مه‌رجه‌كانیش، ده‌بێت به‌خێوكه‌ری قوتابی له هه‌ولێر كاربكات و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق قوتابییه‌كان خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندان.
له خاڵی كۆتایی نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه، ژماره‌ی قوتابییان به گوێره‌ی توانستی نوێنه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌بێت له هه‌ولێر، به‌و پێیه‌ی قوتابخانه‌ی نوێ ناكه‌نه‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌و قوتابخانانه ده‌وام كه پێشتر بۆ ئاواره‌كان كرابوونه‌وه.
k24-
