پۆلیسی هەولێر باندێکی گەورەی دزیكردنی دەستگیر كرد
بەپێی هەژماری فەرمیی فەیسبووكی (پۆلیسی هەولێر)، عەبدولواحید سەعید بەرپرسی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی کەسنەزان ڕایگەیاندووە کە ئاگادار کراونەتەوە بەبوونی چەند حاڵەتی دزیکردن لە شارۆچکەی کەسنەزان، ئەوانیش دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوانە کردووەتەوە و لە ماوەیەکی کەم توانیویانە ناسنامەی هەر چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەن.
چوار تۆمەتبارەكە تەمەنیان لە نێوان 19 تا 27 ساڵیە، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بەتاوانەكانیان داناوە، رایانگەیاندووە كە هەڵساون بەبڕینی زیاتر لە چوار دوکان لەگەڵ چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە ماڵان لە شارۆچکەی کەسنەزان.
دادوەر بڕیاری داوە بەبەندکردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی (443).
BAS NEWS-
