عێراق وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە ناکات
دانا شەهید جەزا، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2019ی عێراقدا ، هەڵەبجە وەک پارێزگا دانی پێدا نەنراوە و جیا نەکراوەتەوە ، ئەمەش پێشێلکردنی یاسایە ، چونکە هەڵەبجە ئێستا پارێزگایەکە لە پارێزگاکانی عێراق و عێراق خۆیشی وەک پارێز دانی پێدا ناوە".
لە بارەی هۆکاری نەکردنی مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگا ، گوتی: "هیچ روونکردنەوە و بەرچاوڕوونیەکیان پێشکەش نەکردووە هەتا ئێمە لێبکۆڵینەوە ، ئەو پڕۆژە بودجەیەش هەتا ئێستا بەفەرمی نەگەشتووەتە لای ئێمە وەک ئەندامانی پەڕلەمان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ئەوەشی خستەڕوو: "گرنگە وەک هەنگاوی یەکەم هەموو کولتەکوردستانیەکان یەک دەنگ بین و پێکەوە کۆدەنگییەک لەناو پەڕلەمانتارەکانی دیکەش کۆبکەینەوە کە بتوانین ئەم پڕۆژە بودجەیە ڕەت بکەینەوەو بیگەڕێنینەوە بۆ حکومەت و دووبارە چاکسازی و گۆڕانکاری تێدا بکەین"
BAS NEWS-
