وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی ھەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت

وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی ھەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت

كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی و راپرسی ھەرێمی كوردستان وادەیەك بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیار دەكات.

شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی رایگەیاند: "بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن 10‌ بۆ 15 رۆژی دیكه‌یان پێویسته‌ بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی ھەڵبژاردن".

گوتیشی: "كۆمەڵێك داتای زۆر وردمان لەبەر دەستدایە و نامانەوێت پەلە بكەین و به‌ وردی كار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌كه‌ن".

شێروان زرار، راشیگەیاند: "داوا لە قەوارە و پاڵێوراوان دەكەین بۆ ئەنجامی كۆتایی چاوەڕێی كۆمسیۆن بكەن
k24-
Top