زانكۆى ڕاپه‌ڕین ئەمساڵ 700 قوتابى وه‌رده‌گرێت
دارا تۆفیق، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، رايگه‌یاند: ”به‌پێى پلانى زانكۆكه‌مان كه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ناردوومانه، تواناى وه‌گرتنى 728 قوتابیمان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن هه‌یه“.
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە له‌و ڕێژه‌یه 86 قوتابى به شێوه‌ى پارالێل و 10 قوتابیش كه كارمه‌ندى ته‌ندروستین و به پاره ده‌خوێنن وه‌رگیراون.
ئاشکراشی کرد، كه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بڕیار دراوه هه‌ر قوتابییه‌كى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان 50 هه‌زار دینارى وه‌ك گره‌نتى پاراستنى كه‌لوپه‌لى ژوره‌كه‌ى لێوه‌رده‌گیرێت و كۆتاییى ساڵ ئه‌گه‌ركه‌لوپه‌لى ژوره‌كه‌ى گرفتى نه‌بوو، پێى ده‌درێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پاره‌كه‌یان لێده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسنيوز
