گوتەبێژی کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دیاری دەکات
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆن لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، کۆمسیۆن نایەوێ پەلە بکات، چونکە بە وردی کار لەسەر سکاڵاکان دەکات.
شێروان زرار داوای لە قەوارە و لیست وکاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، کە چاوەڕێی کۆمسیۆن بکەن، ”لە 10 - 15 رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەینەوە“.
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی 4/10/2018ش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی بەرایی %85ـی دەنگەکانی بڵاو کردەوە.
باسنيوز
