لە كەركوك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك كه‌سێك بووە قوربانی و چوار كەسیتریش برينداربوون

لە كەركوك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك كه‌سێك بووە قوربانی و چوار كەسیتریش برينداربوون
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ پێنج شەممە له‌ شه‌قامى (رێگه‌ى به‌غدا)ى شارى كه‌ركووك، بۆمبێكى چێندراو ته‌قييه‌وه‌.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان شوێنی ته‌قينه‌وه‌كه‌ له‌ نزيك ئيداره‌ى خۆجێى كه‌ركووك روويداوه‌ وە لە ئاكامی ئەم تەقینەوەدا كەسێك گیانی لە دەستدا و چوار كەسی دیكە برينداربوون.

جێگای باسە لە ئێستادا دوای رووداوەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر رەوشی ئەمنی شاری كەركوك ناجێگیرە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق ژمارەیەك بازگەیان لەسەر رێگە و شەقامە سەرەكیەكانی ئەم شارە داناوە.
Top