سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌هه‌په: ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش له زیندان نه‌بوایه ئه‌ردۆغان نه‌ده‌بووه سه‌رۆك
سێزگین تانریكولو ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (خه‌ڵك)ی توركی پێیوایه ده‌میرتاش سیاسییه‌كی به‌كاریگه‌ره له توركیا.
سێزگین گوتی "با ده‌ستمان له‌سه‌ر ویژدانمان دابنێین، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 24ی حوزه‌یراندا ده‌میرتاش كه كاندیدی هه‌ده‌په بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، له زیندان نه‌بوایه و ئازاد كرابا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نه‌یده‌توانی له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وته گه‌ڕی دووه‌مەوە".
هه‌روه‌ها دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شه كه حكوومه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په ده‌ستی پێكردووه و به‌ناعه‌داله‌تی داده‌نێت.
bas news-
