هەردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له باتمان ده‌ستگیر كران
ئه‌و دوو هاوسه‌رۆكه له 6ی ئۆكتۆبەردا ده‌ستگیر كران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێنراونه‌ته به‌رده‌م دادگا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیاش بێت، دادوه‌ر بڕیاری داوە زیندانیكردنیان به‌رده‌وامی هه‌بێت تا دانیشتنێكی تری دادگاییكردنه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و دوو هاوسه‌رۆكه تۆمه‌تی تیرۆریان دراوه‌ته پاڵ، به‌وه‌ی به‌نهێنی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوكیان ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 150 ئه‌ندامی هه‌ده‌په له شاره جیاجیاكاتی توركیا ده‌ستگیر كراون، هه‌مووشیان تۆمه‌تی تیرۆریان دراوته پاڵ.
bas news-
