بڕیارێك لەبارەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن ھەڵوەشێندرایەوە
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان : "لە 29ی ئەیلوول وەك كۆمسیۆن كۆمەڵێك بڕیارمان دەركرد كە لە 6 خاڵ پێكھاتبوو، تایبەت بوو بە رۆژی ھەڵبژاردن، لەلایەن قەوارەیەكەوە تانە لەو بڕیارەدرا، لە 6 خاڵەكەی كۆمسیۆن 5 خاڵ پەسندكراوە و ئەو خاڵە رەتكرایەوە كە تێیدا ھاتبوو كە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران پەسند بكرێت".
گوتیشی: "ئەو بڕیارەی ئێمە ناكۆكە لەگەڵ بڕگەیەكی یاسایی ھەڵبژاردن، بەپێی یاساكەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەكە بدرێت".
k24-
