لێكۆڵینه‌وه له نه‌خۆشییه "نادیاره‌كه‌ی" گوندی مه‌مكان ده‌كرێت
دوای گیان له ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له گوندی مه‌مكانی قه‌زای پشده‌ری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و نه‌خۆشكه‌وتنی 12 كه‌سی دیكه به نه‌خۆشییه‌كی نادیار، تیمی تەندروستی راپەرین، بەردەوامە لە لێكۆڵینەوەكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئەمڕۆ چوارشەممە 10-10-2018 تیمێكی تەندروستی راپەڕین، بەسەرپەرشتی دكتۆر هیوا مەحموود بەرێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و تیمێكی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین و قایمقای قەزای پشدەرو نوینەری پۆلیسی راپەڕین سەردانی گوندی مەمكانیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به لێكۆڵینه‌وه‌كان بده‌ن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان لە دەڤەری راپەڕین: "سەرجەم تووشبوانی گوندەكە، سەربە یەك خیزانن وتا ئێستا دووكەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 12كەسی تریش تووشی هەمان نەخۆشی بوون، به‌شێكیان ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون و لەژیرچاودێری وردی پزیشكدان".
تیمەكە بڕیاریدا، دووبارە پشكنین بۆسەرجەم ئەندامانی ئەو خیزانە بكرێت بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستیان، دوای دەركەوتنی تەواوی ئەنجامەكانی پشكنینه‌كه‌یان، هۆكارو جۆری نەخۆشییەكەش بۆ رای گشتی دەخه‌نه‌ڕوو.
k24-
