دارایی عێراق بەشەبودجەی کوردستان دیاری دەکات
ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 رەوانەی پەرلەمان کردووە.
ئەحمەدی حاجی رەشید هەروەها رایگەیاندووە، بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 بە 128 تریلیۆن و 443 ملیار و 52 ملیۆن و 427 هەزار دینار خەڵێندراوە، لەو ژمارەیەش، هەشت تریلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هەزار دینار خەمڵێندراوە.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشوو و سیاسەتمەدار پێی وایە بودجەی گشتیی عێراق ”پێشێلکاریی دەستووری و یاسایی“ تێدایە، چونکە حکوومەتی عێراق چەند بەربەستێکی سیاسیی تێدا بۆ دروستکردنی کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا، داناوە.
مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پشکی هەرێمی کوردستان بە %12.67 دانراوە و خەرجییە سیادییەکانیش زۆرتر بوون، بۆیە بەپێویستی دەزانێ پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە بنێرێتەوە حکوومەتی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی بکات.
وردەکارییەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 (خەمڵێندراو):
- کۆی گشتیی بودجە، 128 تریلیۆن و 443 ملیار و 52 ملیۆن و 427 هەزار دینارە.
- کۆی گشتیی داهات، 105 ترلیۆن و 596 ملیار و 686 ملیۆن و 870 هەزار دینارە.
-کورتهێنان، 22 تریلیۆن و 873 ملیار و 365 ملیۆن و 557 هەزار دینارە.
- بودجەی بەکاربەر، 95 تریلیۆن و 851 ملیار و 678 ملیۆن و 404 هەزار دینارە.
- بودجەی وەبەرهێنان، 32 تریلیۆن و 873 ملیار و 374 ملیۆن و 23 هەزار دینارە.
- بودجەی سیادی، 46 تریلیۆن و 872 ملیار و 918 ملیۆن و 411 هەزار دینارە.
- بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان، یەک تریلیۆن دینارە.
- بودجەی پترۆدۆلار، یەک تریلیۆن دۆلارە.
وردەکارییەکانی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 (خەمڵێندراو):
- کۆی گشتیی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، هەشت تریلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هەزار دینارە.
- پشکی هەر سێ پارێزگاکەی هەولێر، دهۆک و سلێمانی هەشت تریلیۆن و 741 ملیار و 406 ملیۆن و 26 هەزار دینارە.
- بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، 126 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
- بودجەی وەبەرهێنانی لەڕێی قەرزەوە (پشکی هەرێمی کوردستان)، 102 ملیار و 361 ملیۆن و 200 هەزار دینارە.
kdp -
