دژه تیرۆرى كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تۆڕێكی گه‌وره‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه تیرۆر، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش"، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا، له رێكه‌وتى 6-10-2018، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش" ده‌ستگیر بكات كه له عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه تیرۆر، دڵنیایى ده‌داته هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، كه تیرۆریستان هه‌رگیز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یش كه هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورد دایه و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
kdp-
