لە ماوەی 70 ڕۆژدا له شاره‌زوور 21 كه‌س ده‌ستگیر كران
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زووردا كه وێنه‌یه‌كی بۆمان نێدراوه هاتووه: "به هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانمان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوو و سه‌رجه‌م بنكه و یاریده‌رییه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له سه‌ره‌تای مانگی 8ی 2018 هه‌تا (10/10/2018) توانیومانه به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پیی مادده‌ی (14) ی مخه‌ده‌رات (21) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین".
ڕوون كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش خراوەتە ڕوو: "(19) تۆمه‌تباریان له ڕه‌گه‌زی (نێر)ن و 2 تۆمه‌تباری دیكه‌شیان له ڕه‌گه‌زی (مێ)ن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنشیاندا توانیومانه ده‌ست بگرین به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر و بڕی جیاوازی مادده‌ی هۆشبه‌ردا".
به‌ریوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان به‌رده‌وامه.
باس‌نیوز
