سوپای سوید: چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دیراسە دەکەین
بەپێی زانیاریی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10-10-2018 كه‌ریم سنجارى، وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، به‌ئاماده‌بوونی شاندێکی باڵای وەزرارەت لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی، پێشوازیى له جه‌نه‌ڕال مایكل بایدن، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى سوید و پۆنۆس میلانده‌ر باڵیۆزى سوید له عێراق و شاندێكى یاوره‌ى كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان سوپاى سوید و هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هاوكارییانه‌ى له‌لایه‌ن تیمه راوێژكارییه‌كانى سوپاى سویده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن باسیان لێوه كرا.
وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت سوپاسى رۆڵى راهێنه‌رانى سوپاى سویدى كرد، كه وه‌ك به‌شێكی كارا له هاوپه‌یمانیى نێو ده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدارن، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌رى مه‌شقى كوردستان (ktcc ) رۆڵى چالاكیان هه‌یه.
هاوکات وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت داواى كرد، كه سوپاى سوید و راوێژكاره‌كانیان له پرۆگرامى چاكسازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رۆڵیان هه‌بێت كه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى وڵاتانى هاوپه‌یمان ئێستا قۆناغى گرنگى تێپه‌ڕاندووه.
پاشان سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى سوید، ئه‌رك و رۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى داعش به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى دا كه داواكاریى به‌شداریپێكردنى ڕاوێژكارانى سوپای سوید له لیژنه‌ى چاكسازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دیراسه بكه‌ن.
دواتر هه‌ردولا به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و سوپاى سویدیان باس كرد، شاندى میوان به‌ڵێنى به‌رده‌وامیى پاڵپشتیه‌كانى سویدیان بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
باسنيوز
