وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات

 وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و وادەی سەردانەکەش ئاشکرا دەکرێت.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە رۆژانەی 11 و 12ـی 10ـی 2018 سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.



لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مەولود چاویشئۆغڵو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێرر و ئەنقەرە دەکات.




باسنیوز
Top