دار زه‌یتوونەكانی عه‌فرین ده‌بڕدرێنەوە
روانگه‌ی سووری رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا سه‌دان دار زه‌یتوون له عه‌فرین ده‌بڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وێت كه سوپای توركیا له عه‌فرین سه‌دان دار زه‌یتوون ده‌بڕنه‌وه و شوێنی ئه‌وانیش ده‌كاته رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌نێوان عه‌فرین و ناوچه‌ی لیوا ئه‌سكه‌نده‌رون.
به گوێره‌ی یاساش، بڕینه‌وه‌ی داری زه‌یتوون له عه‌فرین، ته‌نیا ده‌بێت به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی خۆجیی جندرێس ئه‌نجام بدرێت، چونكه زه‌یتوون یه‌كێكه له سه‌رچاوه داراییه‌كانی ناوچه‌كه.
k24-
