پۆلیسی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا دەگرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 9/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرووزەر، لە مانگی 9 و لە پارێزگای دیالە دزرا، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکەی گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، پاش گشتاندنی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، توانرا لە بەرواری 8/10/2018دا دەست بەسەر شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت".
پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشی کردووەتەوە، کە ئێستا شۆفێرەکەی بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە، لە ماوەیەکی کورتدا بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگێڕدرێتەوە بۆ پۆلیسی دیالە.
باسنيوز
