مەسرور بارزانی و یان کۆبیچ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان تاوتوێکرد

 مەسرور بارزانی و یان کۆبیچ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان تاوتوێکرد
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 9/10/2018، مەسرور بارزانی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لەم دیدارەدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كران و له‌م باره‌وه‌یەوەش مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ دا، كه‌ ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.

لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و به‌شداری گشت پێكهاته‌كان و جیبه‌جێكردنی ده‌ستوور گفتوگۆ كرا‌.









باسنيوز

Top