کچە شاعیرێکی گەنج لە لوڕستان دەستگیر کرا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ڕۆژانی ڕابردوودا "مینا ڕاد" کچە شاعیرێکی گەنجی خەڵکی شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان و چالاکی بواری ژنان و منداڵان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر کراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، مینا ڕاد، دوای ئەوەی چەندین جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگی ئیتلاعات کراوە، شەممەی ڕابردوو سەردانی کردووە و لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
هەتا ئێستا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکران و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی مینا ڕاد، کچە شاعیری گەنجی لوڕستانی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
هاوینی ئەمساڵیش بۆ جارێکی دیکە ئەو شاعیرە گەنجە بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو.
باسنيوز
