وەفیق سامەڕایی داوا دەکا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە پارتی نەدرێت

 وەفیق سامەڕایی داوا دەکا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە پارتی نەدرێت
ڕاوێژکارێکی پێشووی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، داوا دەکات، پۆستی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەدرێت و داواکەشی بە بەشێک لە ھەوڵەکانی ڕێگەگرتن لە دابەشکردنی عێراق دەزانێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ١٠ی ٢٠١٨، وەفیق سامەڕایی، ڕاوێژکاری پێشووی تاڵەبانی کە بە دوژمنێکی سەرسەختی سەربەخۆیی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان دادەندرێت، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) چەند داواکارییەکی نووسیوە بۆ ڕێگەگرتن لە دیاردەی بەبیابانبوون و ڕێگەگرتن لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی عێراق.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بەشێکی گرنگە لە ڕەگەزە ستراتیژییەکانی ئاسایش و داوای کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە بە بیابانکردنی مەبەستدار بەھۆی پڕۆژەی جۆراوجۆر و ھەروەھا بە بەھۆی گەندەڵیی ئیدارییەوە، پۆستی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بە کەسێکی خەڵکی شاری بەسڕە، یان شارەکانی (میسان و ناسڕیە) بدرێت و بە گوتەی سامەڕایی، ئەو ناوچانە زۆرترین زیانیان بەھۆی کەمیی ئاوەوە بەر کەوتووە.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا وەفیق سامەڕایی کە دۆستی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و بەردەوام بە تیمە پاڵەوانەکەی تاڵەبانی وەسفیان دەکات، دەڵێت: “زۆر مەترسیدارە وەزیرێکی پارتی بۆ ئەو پۆستە دابنرێت، چونکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو کەسەی کە نەیھێشت کارکردن لە بەنداوەکانی (بێخمە و مەکحوول) دەست پێ بکاتەوە”.


وەفیق سامەڕایی بە باسکردنی ھەردوو بەنداوی بێخمە و مەکحوول و بەستنەوەی بە پڕۆژەکانی دابەشکردنی عێراق، ئەوە وەبیر دێنیتەوە کە ڕژێمی عێراق بە مەبەستی لەناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و جیاکردنەوەی چەند ناوچەیەکی کوردستان لە یەکتر، ئەو پڕۆژانەی دانابوو.










باسنيوز
Top