دەسەڵاتی سەربازی لەسەر كەركوك هەڵگرن دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر
دەقی بەیاننامەكەش بە یادی 16ی ئۆكتۆبەر بڵاودەكەنەوە كە ئەمەش بەیاننامەكەیە:-
ئێمە وەكو بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەلانی مەدەنی و چاڵاكوانان و رۆژنامەنووسانی ئەم شارە داوا دەكەین دەسەڵاتی سەربازی لەسەر كەركوك هەڵگرن دوای ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر لە ساڵی 2017 هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ژێر ناوی سەپاندنی یاسادا هێرشێكی بەربڵاویان كردە سەر شاری كەركوك و دەستیان بەسەر شارەكەدا گرت و هێزە كوردیەكانیش بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەك شارەكەیان چۆڵكر لەو رۆژەوە ئیتر ئەم شارە بە رێساو یاساكانی حوكمی سەربازی بەرێوەدەچێت بەردەوام هەمەر و چەكدار لە جادەو بانەكانی ئەم شارە بۆتە دیاردەیەكی رۆژانە وەهەندێ جار لە تەقەی ئەم هێزانە خەڵكی سڤیل بوونەتە قوربانی هەڵبەت هەرچەندە بوونی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكە كرایە بەهانەیەك بۆ هاتنی ئەم هێزانە هاوكات شكستی دەسەڵاتی كوردی بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی ئەم شارە و چاندنی تۆی و جیاوازی وەلاخستنی پێكهاتەكانی تری ئەم شارە و دوورخستنەوەیان لە سەنتەری بریار و بە حیزبی كردنی دەسەڵات و بەش بەشێنە و بەرژەوەند خوازی و گەندەڵی كرایە بەهانەیەكی تر بۆ هێرشی ئەم دەسەڵاتە سەربازییەی عێراق لەگەڵ ئەم گۆرانكاریانەشدا پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت كە نوێنەرایەتی باڵی شۆڤینیانەی عەرەبی دەكات بە سود وەرگرتن لەم ئاڵوگۆرانە بە پیشتیوانی ئەم دەسەڵاتە سەربازیە لە جیاتی هەنگاونان بۆ گەشەو پەرەپێدانی ئەم شارە بەڵام لە رێگەی گۆرانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان و نانەوەی كێشە بۆ جوتیارە كورد و توركمانكانی ئەم شارە و خەریكی نانەوەی ناكۆكی و دووبەرەكییە لە پاڵ ئەمەشدا دزی و گەندەڵی و بێ سەروبەری ئەوەندەی تر باڵی بەسەر ئەم شارەدا كێشاوە وە شتێكی تر كە ئەم دەساڵاتە كردویەتی دیاری دەستی خۆی بۆ خەڵكی ئەم شارە دانانی دوو خاڵی گومركیە لە رێگەی هەولێر و سلێمانی كە زیاتر لە قۆڵبرین و راوەرۆك دەچێت نەك گومرك ئەمەش ئەوەندەی تر باری سەرشانی خەڵكی ئەم شارەی گرانتركردووە بە جۆرێك كە ئیتر بژی و ژیان زۆر بە زەحمەت دابیت بكرێت بان هەر دابین نەكرێت بۆیە داوامان بۆ جەماوەری ئازا و بوێری كەركوك ئێمە لە سەروبەندی ئەم یادەدا كە 16ی ئۆكتۆبەرە بانگەوازی سەرجەم توێنو توێژەكانی ئەم شارە دەكەین كە لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر لە كاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوكان و بازار و كارەكانتان دوابخەن و بوەستن وەكو فشارێك بۆ سەر ئەم دەسەڵاتە سەربازیە وە ئەم خواستانە یكەن بە ئامانجی مانگرتنەكە:
1- چۆڵكردنی شار لە دیاردە سەربازییەكان.
2- گەرانەوەی ئیدارییە مەدەنییەكان.
3- راگرتنی سەرجەم ئەو سیاسەتانەی پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك لەسەر بناغەی نەتەوەگەری و نانەوەی كۆی دووبەرەكی كە لە نێوان پێكهاتەكان دەچێتە بەرێوە.
4- لادان و هەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرگیانە كە لە راستیدا نایاساییە و دەبێت بەدواداچوونی لەسەر بكرێت.
