ئیمانوێڵ ماکرۆن سەردانی کوردستان دەکات

 ئیمانوێڵ ماکرۆن سەردانی کوردستان دەکات
سەرۆکی فەرەنسا سەردانی شارێکی کوردستان دەکات و بەڵێنی بە کچە رزگاربوویەکی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە.



نایە موراد، کچە کوردی ئێزدیی وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە (کوردستان 24)ـی راگەیاندووە، لە مانگی 10ـی 2017ـەوە ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی داوە ”پێکەوە گەشتێکی شنگال بکەین“.



نادیە موراد هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا ئیمانوێڵ ماکرۆن وادەی سەردانەکەی دیاری نەکردووە، ”ئێستاش چاوەڕێم پێکەوە بچینە شنگال“.



فەرەنسا وڵاتێکی بەهێزی ئەورووپییە، پەیوەندییەکی مێژوویی و پتەوی لەگەڵ کوردستان هەیە و لە سەروبەندی شەڕی دژی داعشیشدا بە ناردنی چەک، مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە و بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.



نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی رۆژی هەینی 5/10/2018، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.



نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی گوندی کۆجۆ لە سنووری شاری شنگالە. دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە کۆتایی 2014، هاوشێوەی هەزاران ژن و کچی دیکەی کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا.



نادیە (تەمەن 25 ساڵ)، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرا و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، گەیەندرایە ئەڵمانیا.



لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.



باسنیوز
Top