نادیه موراد: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی شنگال ده‌كه‌م
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ، نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند: ھێشتا ٣ ھەزار کچ و ژنی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە.
سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته‌ش كه وه‌ریگرتووه، موراد دووپاتیكرده‌وه، "ئەو خەڵاتەی وەریگرتووە ناتوانێ کچانی ئێزدی بگەڕێنێتەوە و ناشتوانێ شارە وێران بووەکەی ئاوەدان بکاتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیكه‌ی کوردستان٢٤دا جه‌ختی كرده‌وه: "ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنیداوە، پێکەوە سەردانی شنگال بکەین، ئێستاش چاوەرێم پێکەوە لەگەڵ ماکرۆن بچینه شنگال".
K24-
